بێدەنگی تاکە شتە گەورەترین دەنگی هەیە کاتێک کەسێک زۆر قسە دەکات بزارکەر دەردەوێ بەڕاستی وە کاتێکیش بێدەنگ وا دەزانن هیچ شتێک نازانیت لە کاتێکدا لە هەمووان باشتر تێدەگەی بەڵام گرنگ ئەوەیە گرنگی بە هەستی ئەوان نەدەین کە وادەزانن ئێمە ڵاڵین لە ئاست قسەکانیان گەر قسەکانیان زێڕ بایە ئێمەش بێدەنگ نەدەبووین ، گرنگ ترین و جوانترین شت بێدەنگیە بەڵام کەم کەس هەیە تێدەگات بۆ بێدەنگی هەڵدەبژێرین ۱ . تا بە قسەیەکی ڕەق دڵی کەسێۆ نەڕەنجێنی ۲. تا ئاسودەی لەکەس تێک نەدەی ۳. تاوەک و قسەیەک نەکەی پلەی خۆتی پێ بەرز بکەیەوەو کەسێک کەم کەیەوە هتد ...... لەکۆتایدا ژیان بە بێدەنگی جوانە ،
کاتێک ئێمە دەمرین هیچ شتێک ڕوو نادات، نە هیچ جێگەیەک لە بەر ئێمە دادەخرێت و نە دەبینە سەر دێڕی هیچ هەواڵێک، نە شەقامێک دەبەسترێت و نە لە هیچ ڕۆژمێرێک بە یەک دێڕ ناومان دەنوسرێت، ئەوەی ڕوودەدات سەری دایکم کەمێک سپی تر دەبێت و باوکیشم کەمێک تێکشکاوتر، خزمەکان کەمێک لە کار دادەبڕێن و دواتر بۆ ئەبەد ئاسودە دەبن، دوای بە خاک سپاردنیشمان هاوڕێکانمان هێواش هێواش پێکەنینەکانیان دەگەڕێتەوە سەر لێو، ئێمە تەنها گۆڕ هەڵکەنێک ماندوو دەکەین، لەگەڵ مامۆستایەک کە لە خۆیەوە باسی چاکەکانمان دەکات ...
You've seen all moments
Start sharing your language learning journey and connect with partners worldwide.